AP ١٣٩٦ ڕەشەمە ٢ ١٠:٥٢

باڵوێزی عێراق رایگه‌یاند:

هاوکاری مسکۆ، به‌غدا و واشنتۆن سه‌باره‌ت به‌ سووریا

هاوکاری مسکۆ، به‌غدا و واشنتۆن سه‌باره‌ت به‌ سووریا

باڵوێزی عێراق له‌ ڕووسیا له‌ هاوکاری نێوان به‌غدا ، مسکۆ و واشنتۆن بۆ چاودێری سنووره‌ هاوبه‌شه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ سووریا هه‌واڵی دا.

به‌ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ سومریه‌ نیوز، حه‌یده‌ر مه‌نسوور، باڵوێزی عێراق له‌ رووسیا وتی: به‌غداد له‌ گه‌ڵ مسکۆ و واشنتۆن بۆ چادوێری کردنی سنووره‌ هاوبه‌شه‌کانی له‌گه‌ڵ سووریا، هاوکاری ده‌بێت.

 حه‌یده‌ر مه‌نسوور ڕایگه‌یاند: چاودێری باش له‌ سنووره‌ هاوبه‌شه‌کانی حێراق و سووریا نییه‌ و به‌غدا هاوکاری ئه‌منی و سه‌ربازی له‌مباره‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئه‌مریکا ده‌کات.

 جه‌ختیشی کرد: به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌ریی قه‌یرانی سووریا بێ ده‌ستێوه‌ردانی بیانی و به‌شداریی کردنی عێراق له‌م ره‌وته‌ له‌وانه‌ کۆبوونه‌وه‌ی سووچی زۆر گرینگه‌.

News ID 17042

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha